May 24, 2019 21:05 Asia/Tehran
  • نۆزدەی ڕەمەزان: زەربەت خواردنی حەزرەتی عەلی(ع) لە مزگەوتی کووفە

لەشەوی نۆزدەهەمی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو، کە ئەمیری ئاکاربەرزییەکان و گەورەپیاوی ئیسلام و ئەو یاری هەمیشەیی دین و شەریعەتی موحەممەدی بە شمشێری دزێوترین و ڕق لەدڵترین ئینسانەکان سەری موبارەکی زەبری وێکەوت و خوێنی سەری ڕدێنەسپێیەکانیی ڕەنگین کرد.

ئیمام عەلی (ع) بەجاران لە پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) لەبارەی چلۆنایەتی شەهادەتی خۆی ڕوایەتی جۆر بە جۆری بیستبووو. ڕەسولی خودا بە گوتە پەرجووئاساکانی هەواڵی داهاتوو و ڕووداوەکانی تاڵ وخەمباری دابوو.لە ڕوایەت دا هاتووە لە شەڕی خەندەق کاتێک ئیمام عەلی(ع) زەبری شمشێر لە سەری موبارەکی کەوت پێغەمبەری خودا بە دەستەکانی موبارەکی خۆی سەری ئیمامی دەبەست و کاتێک خوێن سیمای بەڕێزی سووردەکردەوە فەرمووی: عەلی گیان ئەوکاتە کە ڕق لەدڵترین ئینسانەکان بە شمشێری زۆڵم و دەستدرێژی زەبرت لێئەدات و ڕدێنەکانی شەریفی تۆ ڕەنگین دەکاتەوە من لە کوێم تا وەک ئەمڕۆ سەری تۆ ببەستمەوە.

کاتێک مانگی ڕەمەزان گەییشت. ئەو ئیمامە مەزنە، شەست وسێ بەهاری تەمەنی پڕلە خێرو بەرەکەتی تێپەڕاندبوو.لەو سالەیش وەکوو ساڵانی ڕابردوو لە ماڵی ڕۆڵەکانی دا میوان بوو و لەکاتی بەربانگ زیاتر لە سێی پارووی نەدەخواردەوە.لەیەکێ لەو شەوانە ڕۆڵەکانی ئیمام هۆی کەم خواردنی خۆراکیان لێپرسی، فەرمووی: بەڕاستی ڕۆژگەلێکی کورت ماوەتەوە کە فەرمانی خودای بەرز و بێ هاوتا بەئاکام بگات و من زیاتر لە هەرشتێک پێم خۆشترە لەو حاڵە دا، خۆراکی زۆرم نەخواردبێت.
 

 

ئومە کلسووم کچی ئەمیرئەلمۆمنین(ع) دەلێت: کاتێک بۆ بەربانگی شەوی نۆزدەهەمی ڕەمەزان باوکم میوانی ئێمە بوو.بۆ ئەو حەزرەتە دوو نانی جۆ و پەرداخێک شیر و خۆێ سواوم دانا. دوای نوێژی مەغرێب هاتنە سەر خوانەکە کاتێکە سەیری خۆراکەکەیان کرد،سەری موبارەکی جووڵاندەوە و فەرمووی پەرداخی شیرەکە لابە و بە برێک نان و خۆێ بەربانگیان کرد.دواتر بۆ شوکرانە بژێری خوداوەند هەستان بۆ نوێژ و دۆعا .حەزرەت بەردەوام خەریکی ڕکوع،سۆجدە، دۆعا و پارانەوە بوون.

شەوی نۆزدەی ڕەمەزان کۆتایی هات ،ئیمام ئامادە دەبوون بۆ ڕۆیشتن بۆ مزگەوت و خوێندنەوەی نوێژ. کاتێک لە ماڵ چوونە دەر مراوییەکان رێگایان لە سەر بەست ،تا ئیمام نەچێتە مزگەوت. قوولابەی دەرگا گیری خوارد لە پشتێندی موبارەی و پشتێندەکەی کرایەوە و کەوتە سەر عەرزی، ئیمام پشتێندی خۆی بەستەوە و چوو بۆ مزگەوت.

 

کاتێک ئیمام خەریکی خوێندنی نوێژ بوو ئیبنی مولجەمی مۆرادی شمشێری وەشاند بە سەر سەری مۆبارەی ئیمام ،خوێن ڕوومەت مۆبارەکی داگرت وئیمام بە دەم و چاو کەوتە مێحراب لە حاڵێکدا کە دەیفەرموو سوێند بە پەروەردگاری کەعبە کە ڕزگار و بەختەوەربووم .

 

سەرپەیڤ