حوزه‌یران 17, 2019 11:57 Asia/Tehran
  • بەشداری جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانی بوون(تایبەت بە ڕۆژی جیهانی پێشگرتن لە بیابانی بوون)

یەک لە گرنگترین کێشەکانیی چەند دەهەی ئەمدواییەی کۆمەڵگەی جیهانی زۆرتر بوونەوەی بیابان و دواهاتەکانییەتی بە تایبەت لە وڵاتانی ئاسیایی و ئافریقایی دا.هەر بۆیە لە نزیک ٢٧ ساڵ لەمەو بەر وڵاتانی جیهان هەموو هەوڵی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتە جیهانییە بە شێوەی جیددی تر دەستپێکردووە.

لە کۆنفرانسی سەرانی ڕیۆ لە ساڵی ١٩٩٢ گرفتی زۆرتربوونەوەی بیابانەکان هاتە بەر باس و کۆنوانسیۆنی جیهانی سرینەوەی بیابانەکان(UNCCD) وەکوو بەشێکی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دامەزرێندرا. لە ساڵی ١٩٩٤ کۆگەی گشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکان بەمەبەستی ئاگادار کردنەوەی گشتی لەم بوارە و پێوشوێنگرتنی جیددی بەرنامەکانی کۆنوانسیۆن، ڕۆژی ١٧ـی ژوئەنی وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی بیابان بوون ناودێر کرد.

 

ئەمڕۆکە زۆرتربوونەوەی بیابانەکان گەییشتۆتە قۆناخێک  کە ئەم کێشەیەی وەکوو یەکێ لە گرفتەکانی ژینگە لێکردووە و تا دێ نیگەرانییەکان لەم بارەوە زۆرتر دەبێتەوە.بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، یەک ملیار و ٦٠٠ کەس لە حەشیمەتی دنیا،لە سێ چواریناوچەکان بە ڕووبەری پێنج ملیار هێکتار لە ١١٠ وڵاتی جیهان کەڵکیان وەرگرتووە و زەبریان لێداوە.

بە پێی ئامار وئەژمارەکان بیابانی بوون هەرساڵ دەبێتە هۆی لە ناوچوونی پتر لە ١٢ ملوێن هێکتار لە زەوی وزارەکانی کشت وکاڵ. هەر ئێستا پتر لە نیوەی زەویوزاری کشت وکاڵ لەناوچوون و تەنیا لە سەدا ١٠ـ ئەم زەوینانە خەریکە دۆخەکەیان باشتر دەبێت.هەرەشەکان هەر لێرە دا کۆتایی پێ نایات و نزیک یەک چواری گازە گوڵخانەییەکان کە زەوی گەرم دەکاتەوە هاوڕێ لەگەڵ لە ناوچوونی زەوی وزارەکان وڕێگا وڕەویشتی ناڵەباری کەڵک وەرگرتن لە زەوی  لەوێنەی هەرەشە سەرەکییەکانن لە دژی داهاتووی مرۆڤ.

ئەمڕۆکە کردەوەی زۆر لە پێناو سرینەوەی بیابانەکان لە وڵاتە جۆر بە جۆرەکانی جیهان دا بەڕێوە دەچێت،لە وێنەی ئەم کردەوەگەلە دەکرێ ئاماژە بکەین بە چاندنی دار و ڕووەکە و گیا وگژەکان لە ناوچەکانی ووشک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە. هەڵبەت کارناسان دەڵێن بۆ ئەم ئەرکە گرنگە دەبێ هاوکارییەکی جیددی لە ئاست جیهان دا هەبێت .

ڕۆژی  پێشگرتن بە بیابان بوون بیانوویەکە تابەرەنگاری یەکێ لە گرفتەکانی گۆی زەوی بین.هەر بۆیە دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی بیابانی بوون"وەرن باپێکەوە داهاتووچێبکەین" لەبەرچاو گیراوە تا هەموو وڵاتان و هەموو خەڵکی جیهان بە هاوکاریی یەکتری بەرەنگاری بە بیابانی بوون بن، چوونکا گۆی زەوی جێگایەکە کە هەموومان لەو دا لەدایکبووین و گەشەمان کردووە.

 

 

سەرپەیڤ