حوزه‌یران 17, 2019 17:31 Asia/Tehran
  • بە زاڵبوون بەسەر کۆریای باشوور ، تیمی شمشیربازی چەکی سابیری ئێران بووبە جێگری پاڵەوانەتی ئاسیا

تیمی نیشتمانی شمشیر بازی چەکی سابیری ئێران بە دۆڕاندن لە بەرانبەر کۆریای باشوور لە یاری کۆتایی پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی ئاسیا ، میداڵیای زێوی ئەم پێشبڕکیکانەی بەدەس هێنا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، فیناڵی پێشبڕکیکانی شمشیر بازی پاڵەوانەتی ئاسیا لە بەشی تیمی چەکی سابیری پیاوان ئەمرۆ دوشەممە لە نێوان دوو تیمی ئێران وکۆریای باشوور بەڕێوە چوو. لەم یاریەدا تیمی نیشتمانی وڵاتەکەمان بە ئەنجامی ٤٥ بەسەر ٤٢ لەبەرانبەر خەنیمەکەی دا دۆڕاندی وپلەی جێگری پاڵەوانەتی بەدەس هێنا. تیمی نیشتمانی شمشیر بازی چەکی سابیری ئێران پاش یاری فیناڵ هەموو خەنیمەکانی خۆی بردبووەوە. ئەم تیمە سەرەتا لە قۆناخی هەشت یەکی کۆتایی عەرەبستانی بە ئەنجامی ٤٥بەسەر هەژدە بردەوە، پاشان لە یاری لەگەڵ تایلەند بە ئەنجامی ٤٥بەسەر ٣٩ یاریەکەی بردەوە وڕیگای بردە قۆناخی نێوە کۆتایی . چین خەنیمی ئێران لەم قۆناخە بوو کە بەئەنجامی ٤٥بەسەر ٣٤ یاریەکەی دۆڕاند. لە بەشی تاکی پێشبڕکیکانی شمشیربازی پاڵەوانەتی ئاسیا لە چەکی سابیریش موجتەبا عابدینی میداڵیای بڕۆزنی دەس خست. پێشبڕکیکانی شمشیر بازی پاڵەوانەتی ئاسیا لە ڕوداوە کارتێکەرەکان لەپشکی ئۆلەمپیکی شمشیر بازان بۆ بەدەس هێنانی بەرەبەشی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی توکیویە.