ئێران؛ میوانداری جامی جیهانی ئیسکی سەر چیمەن
حوزهیران 19, 2019 10:35 Asia/Tehran
فدراسیۆنی جیهانیی ئیسکی، ئێرانی وەکوو میوانداری جامی جیهانیی ئیسکیی سەر چیمەن هەڵبژارد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا؛ بە پێی ڕۆژژمێری فدراسیۆنی جیهانیی ئیسکی، جامی جیهانیی ئیسکیی سەر چیمەن لە دوو ڕیزی تەمەنی لاوان و گەورەساڵان لە ٢٠ هەتا ٢٧ی ئاگوست لە پیستی نێونەتەوەیی ئیسکیی دیزین بەڕێوە دەچێ.
دیزین گرینگترین پیستی ئیسکیی ئێران و ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە کە لە شاری کەرەج لە پارێزگای ئەلبورز (ڕۆاژوای تاران) هەڵکەوتووە.
کەش و هەوای زۆر باشی زستانی (٢٠- ی سەنتیگراد) بە هەژماری زۆری ڕۆژانی خۆرەتاو و کەش و هەوایەکی فێنک و سازگاری هاوینانە ئەوپەڕی (۲۰+ سەنتی گراد) و ئیمکاناتی باش و بەربڵاو، دیزینی کردووە بە گوندێکی توریستیی کەم وێنەی زستانی و هاوینی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا.