گەیشتنی ئێران بە قۆناغی پێشفیناڵی فوتساڵی ژێر ٢٠ ساڵی ئاسیا
حوزهیران 19, 2019 12:14 Asia/Tehran
تیمی هەڵبژاردەی فوتساڵ (تۆپی پێی نێو سالۆن)ـی ئێران بە بردنەوە لە لوبنان گەیشتە قۆناغی پێشفیناڵی فوتساڵی ژێری ٢٠ ساڵی ئاسیا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ یاریزانانی تازەلاوی فوتساڵی ئێران شەوی ڕابردوو لە قۆناغی یەک چوارەمی فیناڵی یارییەکانی فوتساڵی ژێری ٢٠ ساڵی ئاسیا لە تەورێز ( باکووری ڕۆژاوای ئێران) بە ئەنجامی ٣ بە ١ لە تیمی لوبنانیان بردەوە و گەیشتنە قۆناغی پێش فیناڵ.
تیمی هەڵبژاردەی فوتساڵی تازەلاوانی ئێران لە قۆناغی پێش فیناڵ لەگەڵ ژاپۆن دەچێتە مەیدانەوە.
یارییەکانی فوتساڵی ژێری ٢٠ ساڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە بەشداری تیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەفغانستان، هۆنگ کۆنگ، تایلەند، لوبنان، کۆماری قرقیزستان، ژاپۆن، ڤییەتنام، تاجیکستان، ئێراق، ئەندونیزیا و تایوان لە شاری تەورێز خەریکە بەڕێوە دەچێ.