حوزه‌یران 19, 2019 17:51 Asia/Tehran
  • پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی ئاسیا - چین : سەرکەوتنی  مێژوویی هەڵبژاردەی هەند باڵی کەنارەیی ئێران لە بەرانبەر پاکستان

تیمی هەڵبژاردەی هەند باڵی کەنارەیی پیاوانی ئێران لەبەرانبەر تیمی پاکستان لە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی ئاسیا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، حەوتەمین خۆلی پێشبڕکیکانی هەند باڵی کەنارەیی پاڵەوانەتی ئاسیا وهەڵبژاردەیی پاڵەوانەتی جیهان لە سەرەتای ئەم حەوتەیە لە شاری "وی های چین " دەسپێکرا. تیمی هەند باڵی پیاوانی ئێران لە گروپی دوهەم لەگەڵ تیمەکانی عومان ، تایلەند ، ژاپۆن ،پاکستان وعەرەبستان یش هاوگروپنو ئەمرۆ چوارشەممە ٢٩ی جۆزەردان لە چوارەمەین یاری خۆی لەگەڵ تیمی پاکستان یاری کرد. تیمی هەڵبژاردەی کەنارەیی ئێران لە کۆتایی ئەم یاریە دا بە ئەنجامی دوو بەسەر سێفر تیمی پاکستانی بردەوە. هەند باڵیستەکانی وڵاتەکەمان نێوەی یەکەمی ئەم یارەیەی بە ئەنجامی ١٣بەسەر دە بردەوەو ؛لە نێوەی دوهەم بە جیاوازی خاڵی ١٧ بەسەر دە تیمی پاکستانیان بردەوە. یاریزانەکان بەر لەم سەرکەوتنە توانیبوویان سێ تیمی تایلەند ، ژاپۆن وعەرەبستان ببەنەوە. تیمی ئێران سبەینێ پێنج شەممە ٣٠ی جۆزەردان لە دوایین یاری قۆناخی گوروپی دا لەگەڵ تیمی عومان یاری دەکات. سێ تیمی یەکەمی ئەم پێشبڕکییانە بەڵگەی بەشداربوون لە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی جیهان ئیتالیا لە ساڵی ٢٠٢٠ بەدەس دێنن. هەروەها تیمی یەکەمی ئەم یاریە ڕیگا دەباتە یاریەکانی کەنارەیی جیهان. ساڵی ڕابردوو تیمی ئێران لەم یاریانە بووبە سێهەم ولە پێشبڕکیکانی جیهانی ڕووسیایش پلەی هەشتەمی بە دەس هێنا هەتا نازناوی باشترین تیمی ئاسیا وەربگرێت.