حوزه‌یران 22, 2019 10:36 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە بەرامبەر پورتوگاڵ لە لیگی گەلاندا

هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە دەسپێکی حەوتەی چوارەمی لیگی گەلانی بالە 2019 ، رۆژی هەینی لە ئەردەبێڵی باکوری رۆژاوای ئێران لە هەڵبژاردەی پورتوگاڵی بردەوە .

هەڵبژاردەی بالەی ئێران بە ئەنجامی سێ بە یەک لە هەڵبژاردەی پورتوگاڵی بردەوە و باڵانشینیی خۆی لە خشتەی لیگی گەلانی بالەدا چەسپاند .

هەڵبژاردەی بالەی ئێران تا ئێستا بە وەدەسهێنانی 9 سەرکەوتن لە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی پورتوگاڵ ، روسیا ، پوڵندا ، کەنەدا ، ئیتاڵیا ، ئاڵمان ، چین ، ئارژانتین  ژاپۆن و شکستێک لە بەرامبەر بەرازیل لە جێگەی یەکەمی پێشیڕکێکاندایە .

 ئێران ئەمڕۆ شەممە رووبەڕوی هەڵبژاردەی ئوسترالیا دەبێتەوە .

پێشبڕکێکانی لیگی گەلانی بالە 2019 بە ئامادەبوونی 16 هەڵبژاردە خەریکە بەڕێوەدەچێ .

 

سەرپەیڤ