حوزه‌یران 24, 2019 17:18 Asia/Tehran
  • لیگی جیهانیی کاراتە-کانادا؛ گەنج زادەو عەباسعەلی میدالیای بڕۆنزیان بەدەست هێنا

دۆسیەی پێنج وەرزشکاری ئێرانی لە سێهەم قۆناخ لە پێشبڕکێکانی لیگی جیهانیی کاراتە لە کانادا بەدوو میداڵیا کۆتایی پێهات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، ئەو خولە لە پێشبڕکێکان ناسراو بە کاراتەی وان و لە دەستەی "ئەی"ی لیگی جیهانی رۆژی هەینی بەئامادەبوونی٥٦٩ وەرزشکاری ئەو لقە لە حەفتاو نۆ وڵات بەمیوانداریی کانادا لە هۆڵی"روبیلارد"ی شاری مۆنترال دەس پێ بوو. کاراتەی ئێران لەو پێشبڕکێیانەدا پێنج نوێنەری ھەبوو کە تەنیا "حەمیدە عەباس عەلی" و"سەجاد گەنج زادە" توانیان میدالیای بڕۆنز وەربگرن.

گەنج زادە لە ڕکابەریی ڕیزبەندیی کێشی٨٤+کیلۆگرام یەک بە سیفر "زونیمیر زیوکویچ"ی کرۆڤاسی بردەوەو لەسەر سەکۆی سێهەم ڕاوەستا. ناوبراو ڕۆژی هەینی "جۆرج بلتران" لە وڵاتی پێرو، "مینگ سو"ی خەڵکی کۆریای باشور و"تالیبوف" ی ئۆکراینیی بردبووەوەو لەقۆناخی پێش فیناڵ بە قەبووڵکردنی شکستی لەهەمبەر "ئەلپ ئەرسەلان یامان ئۆغڵوو"ی تورک، گەیشتە قۆناخی ململانێی ڕیزبەندی.