کارێکی ناوازە بۆ دەنگی نەمر و ئاوازی هەمیشە تازەی حه‌سه‌ن زیره‌ک
د. عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه کارێکی نوێ بۆ به‌رهه‌مێکی هونه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌کات و له ساڵیادی کۆچی دوایدا بڵاوی ده‌کاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه دکتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له یادی 47 ساڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر و هه‌میشه زیندوو حه‌سه‌ن زیره‌کدا، به هاوکاری بابه‌کر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری سلێمانی و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی، کارێکی نوێم بۆ ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ک کردووه و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه له یوتیوب بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.
وتیشی: له گۆرانییه‌که‌دا، ئۆرکسترایه‌کی گه‌وره‌ی ژێدار یاوه‌ری ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ک (ده‌نگی ئۆریجیناڵی خۆی) ده‌کات، که کۆمه‌ڵێک سۆلۆی ڤیۆلا دائامۆرێشی تێدایه.
راشیگه‌یاند: هیوادارم جێی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان بێت و یادی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی کورد بۆ هه‌میشه به‌رز رابگیرێت.
حه‌سه‌ن زیره‌ک گۆرانیبێژی ناوداری کورد و مۆسیقازانی سرووشتی له‌ساڵی 1921 له شاری بۆکان له‌دایک بووه و خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌ک له ھونه‌ری ئاواز و گۆرانی کوردییه و له رۆژی 26-6-1972 له شاری بۆکان و لە بناری کێوی ناڵەی شکێنەی ئەو شارە به خاک سپێردراوه.