ته‌مووز 01, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی وەرزشکاری تازەلاوی ئێرانی لە پێشبڕکێی یانە هەڵبژێردراوەکانی ئاسیا

"شەهداد پورسولەیمانی" کاراتەبازی تازەلاوی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی یانە هەڵبژێردراوەکانی ئاسیا، میدالیای زێڕی کێشی٤٥-کیلۆگرامی بەخۆ تەرخان دا.

پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی یانە هەڵبژێردراوەکانی ئاسیا لە رۆژانی سی ژۆئەن و یەکی ژوولای بەئامادەبوونی زیاتر لە٦٠٠وەرزشکار لە دوو بەشی کاتاو کومیتە بەمیوانداریی مالزیا بەڕێوە چوو کە لە کۆتاییدا تیمی هەڵبژاردەی وادۆریۆ وەک نوێنەری کاراتەی ئێران پاش میواندار لەسەر سەکۆی دووهەمی پاڵەوانی رکابەریەکان ڕاوەستا.

پورسولەیمانی جگە لە دەس خستنی ئەو میدالیایە، وەک تەکنیکیترین کاراتەبازی پێشبڕکێکانیش ناسێندرا. ئەوە شەشەمین میدالیای ناوبراو لە پێشبڕکێ ئاسیاییەکان دێتەئەژمار.

سەرپەیڤ