لیگی نەتەوەکانی بالە: ڕاگەیاندنی خشتەی کۆتایی، پۆلۆنیا وبەرازیل خەنیمەکانی دوایی تیمی نیشتمانی بالە
تهمووز 01, 2019 16:53 Asia/Tehran
دوای یاریەکانی قۆناخی بەرایی لیگی نەتەوەکانی بالە، بەرازیل بە هەڵکشان ولەسەرەوە بوونی خشتە ،کۆتایی دا بە کاریی خۆی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، قۆناخی بەرایی پێشبرکیکانی لیگی نەتەوەکانی بالە کۆتایی پێهات وتیمی نیشتمانی بەرازیل بە شکستێک وبەدەس هێنانی چواردە سەرکەوتن و٣٩ خاڵ لە پلەی یەکەمی خشتەی ڕیزبەندی دایە . تیمی نیشتمانی ئێرانیش بە ١٢ سەرکەوتن و٣٦ خاڵ لە پلەی دوهەم دایە . بەم چەشنە تیمەکانی ، بەرازیل، ئێران ، ڕووسیا ، فەرانسە، پۆلۆنیا ، وئەمریکا شەش تیمێکن کە ڕێگایان بردووەتە قۆناخی کۆتایی کە دەبێ لە ١٩ هەتا ٢٣ی پۆشپەڕ پێکەوە ململانی بکەن. بە سەرنجدان بە فرمولی پێشبڕکیکان ، تیمی نیشتمانی ئێران ؛لەگەڵ تیمەکانی بەرازیل وپۆلۆنیا لە قۆناخی یەکەمی پێشبڕکیکانی نیهایی یاری دەکەن . هێشتا کاژێر و ڕۆژی ئەم پێشبڕکییانە ڕانەگەیندراوە.