٣٢ زانکۆی ئێرانی لە پێڕستی باشترین زانکۆکانی جیھاندا
تهمووز 02, 2019 17:17 Asia/Tehran
سەرپەرشتی بنکەی بەڵگەھێنانەوەی جیھانی ئیسلام وتی: بە پێی دوایین ڕێژەی پۆلین بەندی کراوی شانگھای، ٣٢ زانکۆی ئێرانی خرانە نێو پێڕستی باشترین زانکۆکانی جیھان.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی پەیامنێرانی لاو، موحەممەد جەواد دیھقانی سەرپەرشتی بنکەی بەڵگەھێنانەوەی زانستەکانی جیھانی ئیسلام (ISC) وتی: لە پۆلین بەندیی ساڵی ٢٠١٩ی شانگھای دا شایەتی بەرجەستە بوونی زانکۆ ھەڵکەوتەکانی ئێرانین لە ٥٤ نمونەدا لە پێنج بواری گشتی داگری بواری ئەندازیاری (٢٢ بوار)، بواری زانستە بناغەییەکان (٨ بوار)، بواری زانستی ژینگەیی (٤ بوار) ، بواری زانستە پزیشکییەکان ( ٦ بوار) و بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکان (١٤بوار) .
میکانیزمی پۆلین بەندیی شانگھای لە جێی بڕواترین پۆلین بەندییەکانی جیھانە کە دەرەنجامەکەی لە لایەن زانکۆی شانگھای چینەوە بڵاو دەبێتەوە.