ته‌مووز 02, 2019 17:58 Asia/Tehran
  • زانکۆی کوردستان میوانداری کۆنگرەی ناودارانی کورد

یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی ناودارانی کورد بە فەرمایشتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ ڕێزنان لە کورد لە شاری سنە دەستی پێ کرا.

لە پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کۆنگرەی ناودارانی کوردادا ھاتووە: کوردستان پارێزگایەکی فەرھەنگییە، ئێوە ئاوڕ لە مێژووی خۆتان بدەنەوە، زاناو شاعیرو کەسایەتیی کلتووری و ھونەرمەند ھەر لەم مێژووە تازەیەی ئەم پارێزگایەدا زۆرن.

پەیامی سەرۆک کۆماری ئێرانیش ھەر لەم ئاھەنگەدا خوێندرایەوە.

دکتۆر ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامەکەی دا ڕایگەیاندووە: کوردەکان وەک ھۆزەکانی دیکەی ئێران وەک یەکێک لە کۆنترین و ڕۆشنبیرترین جەماوەری ئەم وڵاتە ئەوینداری دێروک و کلتووری ئەم ئاوو خاکەن.

لە درێژەدا پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراقیش خوێندرایەوە. لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دا ھونەرمەندان و بلیمەتانەی ھەر نەتەوەیەک وەک پردی ئاشتی و دۆستایەتی ناودێری کراون.

موراد نیا پارێزگاری کوردستان کە بەرپرسی بەرپاکرانی ئەم کۆنگرەیەیە ئامانجێکی کۆنگرەکەی بۆ ناساندنی کوردان وەک خەڵکێکی دڵسۆزو میھرەبان بە جیھان ڕاگەیەندراوە.

ئایەتوڵڵا حسەینیی شاھرودی نوێنەری وەلیی فەیھ لە پارێزگاکەش ئاماژەی کردە جێ و شوێنی ھونەرمەندان و پسپۆڕانی ھەر ھۆزێک لە ئیسلام دا و وتی: مەزنایەتیی خوداوەند لە مرۆڤە گەورەکان دا ڕەنگ دەداتەوە.

لەم کۆنگرە دوو ڕۆژەیەدا لە ناودارانی گەورەی کورد لە ئاستی جیھاندا لەوانە مامۆستا مەزھەری خالقی و شارام نازری گوڕانی بێژانی ناوداری کورد و کۆمەڵێکی دیکە لە ئەدیبان و ناودارانی کورد ڕێز دەگیردرێت.

کۆنگرەی ناودارانی کورد ئەمڕۆو سبەینێ بە ڕێز گرتن لە کەسایەتییە ھەڵکەوتەکانی کورد لە ھۆڵی شانۆی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.