ته‌مووز 25, 2019 16:04 Asia/Tehran
  • سێهەمین پاڵەوانەتی بەدوای یەکی تازە لاوانی ئێرانی لەمیانەی ململانێی تیکواندۆی پاڵەوانی ئاسیا

سێهەمین خولی رکابەریی پاڵەوانی تازە لاوانی ئاسیا بە بەشداریی ٢٣٣ تیکواندۆ کار رۆژی ڕابردوو بە میوانداریی"ئەمان"ی پێتەختی ئەردەن دەستپێکراو بە بەردەوامبوونی پاڵەوانیی بەدەستەڵاتدارانەی کچ و کوڕەکانی ئێران کۆتایی پێ هات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆتایی ئەم خولەی ڕکابەرییەکان، هەڵبژاردەی تێکواندۆی ئێران لە کۆری کچان و کوران بە دەستخستنی ٩ میدالیای زێر، ٢ زێو، ٥ برۆنز و ١٤٨ خاڵ توانی سێهەمین خولی بەردەوامیی پاڵەوانی کیشوەری کۆن بە ناوی خۆی تۆمار کات و ببیتە پاڵەوانی ئاسیا.

کۆریای باشووری بە ٤ میدالیای زێر، ٥ زێو، ٣ برۆنز و ١٠٩ خاڵ پلەی جێگری پاڵەوانیی بە خۆ ترخان داوە و تایلەند بە ٤ زێر، ٤زیو،٣ برۆنز و ٩٢ خاڵ پلەی سێهەمی بە خۆ تەرخان داوە.چپینی تایپە و کازاخستان بە ڕێز پلەی چوارەم و پێنجەمییان بە خۆ تەرخان داوە.  لە بەشی کوران وەرزشڤانانی بە غیرەتی ئێران بە دەست خستنی ٤ میدالیای زێر، ٢ زێو، ٣ برۆنز و ٧٨ خاڵ توانیان سەریەتیی خۆیان بە سەر تێکواندۆی ئاسیا مسۆگەر بکەنەوە و لە سەر سەکۆی پاڵەوانی دا ڕاوەستن. کچانی شایستەی ئێرانیش توانیان بۆ سێهەم جار و بە دەستخستنی ٥ میدالیای زێر، ٢ برۆنز و ٧٠ خاڵ پلەی پاڵەوانی ئاسیا دەستبخەن.