ته‌مووز 27, 2019 11:13 Asia/Tehran
  • گەیشتنی هەڵبژاردەی بالەی گەنجانی ئێران بە فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی جیهان

هەڵبژاردەی بالەی گەنجانی ئێران بۆی یەکەم جا لە مێژوودا ، بە فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی جیهان لە بەحرێن گەیشت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هەڵبژاردەی بالەی ژێر 21 ساڵانی ئێران شەوی رابردوو له قۆناغی پێش کۆتایی پێشبڕکێ جیهانیەکان رووبەڕووی بەرازیل بووەوە و ئەم هەڵبژاردەی بە ئەنجامی سێ بە سفر شکست دا .

 لە یاریەکی دیکەی پێش کۆتاییشدا ئیتاڵیا بە ئەنجامی سێ بە یەک لە روسیای بردەوە و بوو بە خەنیمی ئێران لە یاری کۆتاییدا .

پێشبڕکێی کۆتایی یاریەکانی بالەی ژێر 21 ساڵی پاڵەوانەتیی جیهان ئەمڕۆ شەممە لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئێران و ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێ .

بیستەمین خولی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ژێر 21 ی ساڵی جیهان ، لە 18 ی تەمووزەوە لە مەنامەی بەحرێن دەسپێبووە و ئەمڕۆ شەممەکۆتایی دێ .