زێڕی ئۆلەمپیکی ٢٠١٢ی لەندەن، گەیشتە زۆرانبازی ئێرانی
"کومەیل قاسمی" زۆرانبازی کێشی ١٢٠ کیلۆگرامی ئێران دوابەدوای بەڕاست دەرچوونی دوپینگی زۆرانبازی ئوزبەکستانی میداڵیای زێڕی ئۆلەمپیکی ٢٠١٢ی کردە مل.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ یەکێتیی جیهانیی زۆران ڕۆژی شەممە لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: تاقیکاریی دوپینگی "ئارتوور تایمازۆف" ی ئوزبەکستانی لەبەر دەکارهێنانی مادەی قەدەغە پۆزیتیڤ بووە.
ئەو ئاگادارینامەیە ڕاشیگەیاند: تایمازۆف لە ئۆلەمپیکی ٢٠١٢ ی لەندەن کێشی ١٢٠ کیلۆی زۆرانی ئازاد میداڵیای زێڕی بە دەست هێنابوو و بە وەلانرانی لە خشتەی میداڵیاکان، "کومەیل قاسمی" لە ئێرانەوە دەبێتە خاوەنی ئەو میداڵیا زێڕە.
خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە تایمازۆفی ئوزبەکستانی ماوەیەک لەومەبەریش لەبەر پۆزیتیڤ بوونی وەڵامی تێستی دوپینگەکەی، میداڵیای زێڕی ئۆلەمپیکی ٢٠١٨ی پکەنیشی لە دەست دابوو و ئەوە دووەم میداڵیای زێڕی ئۆلەمپیکە کە لەم زۆرانبازە وەردەگیردرێتەوە.