بروسکەی پیرۆزبایی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێران لە سەر ئاستی جیهان
تهمووز 29, 2019 07:16 Asia/Tehran
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە دەرکردنی بروسکەیەک ، پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێرانی لە رکابەریە جیهانیەکاندا پیرۆزبایی کرد .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم بروسکەیەدا فەرمووی ، لاوانی ئازیز پاڵەوانەتیەکەی ئێوە پیرۆزبایی دەکەم ، دڵی گەلتان شادمان کرد سپاستان دەکەم .
هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێران شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بە سەرکەوت لە بەرامبەر هەڵبژاردەی لاوانی ئیتاڵیا و بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوانی جیهان.
بیستەمین خولی یاریەکانی باڵەی پاڵەوانەتیی ژێر 21 ساڵی جیهاند ، 18 ی تەموز لە مەنامەی پێتەختی بەحرێن دەسپێبوو و رۆژی شەممە کۆتایی هات .