سێ زۆرانبازی تازە لاوی ئێرانی گەیشتنە قۆناخی فیناڵی پێشبڕکێ جیهانییەکانی بولگاریا
تهمووز 30, 2019 17:18 Asia/Tehran
سێ زۆرانبازی هەڵبژاردەی تازەلاوانی ئێران بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمەکانیان، گەیشتنە قۆناخی فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی جیهان لە سوفیەی بولگاریا.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا لە سوفیە، لە ڕکابەرییەکانی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی پاڵەوانیی جیهان کە لە ڕۆژی دووشەممەوە لە شاری سوفیای بولگاریا دەس پێ بوو، زۆرانبازانی ئێرانی بە بردنەوەی خەنیمانیان لە گورجستان، ژاپۆن، ئۆزبەکستان، ئەفریقای باشور و ئەمریکا گەیشتنە فیناڵی پێشبڕکێکان.
یارییەکانی فیناڵ و ڕیزبەندیی پێنج کێشی یەکەم، ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوە دەچێ.