ته‌مووز 31, 2019 17:04 Asia/Tehran
  • خادمو شەریعە بۆ جاری سێهەم پلەی یەکسانی بەدەست هێنا لە پێشبڕکێکانی ئازادی چین

خادەموشەریعە لە خولی سێهەمی پێشبڕکێکانی ئازادی هونانی چین توانی لەهەمبەر مامۆستای مەزنی رۆمانیایی ئەنجامی یەکسان (بێ بردنەوەو بێ دۆڕان) بەدەست بێنێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ؛ ساراسادات خادەموشەریعە بە ریتینگی ٢٤٨١ لەخولی سێهەمی پێشبڕکێکانی ئازادی هونانی چین لەهەمبەر لۆپۆلسکۆی رۆمانیایی ماوەیەک لەمەوبەر وێڕای سەرکەوتن بەسەر "عەلیرەزا فیروزجا"، پلەی پاڵەوانی پێشبڕکێکانی ئازادی ریکیاویکی بەدەست هێنا. خادەموشەریعە بەم ئەنجامە یەکسانە ٧.٦ ی خستەسەر ریتینگی خۆی.

ئەو شەترەنجبازە لە خولی دووهەمی پێشبڕکێکان لەبەرامبەر ماتلاکۆفی ڕووسی، پێشبڕکێکەی بە ریتینگی٢٧٠١ ی و بە ئەنجامی یەکسان کۆتایی پێ هێنا. خاڵی جێی سەرنج ئەوەبوو کە خادەموشەریعە توانی لەو سوپەرمامۆستا مەزنەی ڕووسی ئیمتیاز وەربگرێ. ماتلاکۆف لە ساڵی٢٠١٧ دا ببوو بە پاڵەوانی ئوروپا.

خانمە شەترەنجبازی ئێرانی لە خولی یەکەمی پێشبرکێکان لەهەمبەر نایدیچ بە ریتینگی ٢٦٨١ لە ئازەربایجان بەیەکسان دەرچوو کە ئەو ئەنجامەش بۆ خادەموشەریعە زۆر بەنرخ بوو.

پێشبڕکێکانی ئازادی هونانی چین لە٢٩ی ژوولای هەتا ٦ی ئاگۆست بەئامادەبوونی حەفتاو سێ شەترەنجباز لە ١٦ وڵاتی جیهان لە چانگشای چین خەریکە بەڕێوە دەچێ. لەو پێشبڕکێیانەدا، شەش سوپەر مامۆستای مەزن کە خاوەن ریتینگی باڵای٢٧٠٠ ـن، بەشدارن.