تیمی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانی جیهان
ئاب 01, 2019 08:49 Asia/Tehran
تیمی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی ئێران بە دەستخستنی حەوت میدالیا بوو بە جێگری پاڵەوانی جیهان.
تیمی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی ئێران شەوی پێنج شەممە و لە ڕۆژی کۆتایی هاتنی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی جیهان لە سوفییەی بۆلگاریا بە سێ زێڕ و سێ زیوو برۆنزێک گەییشتە پلەی جێگری پاڵەوانی جیهان.
لەم کێبەرکێیانەدا ڕووسیا بوو بە پاڵەوان.
ململانێی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی پاڵەوانەتیی جیهان 29 هەتا 31ی ژوئیە لە شاری سوفییەی بۆلگاریا بەڕێوە چوو.