بۆکسۆری بۆکانی بوو بە پاڵەوانی ئێران
ئاب 01, 2019 11:12 Asia/Tehran
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی بۆکان وتی: «سەیید موحەممەد مام مەحمودی» وەرزشوانی ھەڵکەوتەی خەڵکی ئەم شارستانە گەییشتە پلەی پاڵەوانەتیی کێبەرکێکانی لاوانی وڵات.
ئەنوەر مەلاڕەحیمی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتیشی: ململانێی بۆکسی پاڵەوانەتیی لاوانی وڵات بە ئامادە بوونی ٢١٠ بۆکسۆری لاو لە پێنجەم ھەتا نۆھەمی خەرمانانی ئەم مانگە بە میواندارەتیی کرماشان بەڕێوە چوو کە لەم کێبەرکێیانەدا بۆکسۆری بۆکانی توانی لە یاریی کۆتایی دا لە بەر ئامادە نەبوونی خەنیمە مازندەرانییەکەی دەستی بە میدالیای زێڕ ڕابگات.
بۆکان لەو جەمسەرە ھەرە گرینگانەی بواری بۆکس دێتە ئەژمار.