ئاب 06, 2019 17:45 Asia/Tehran
  • هەولێر شاری میوانداری یاری ئێران- عێراق

شاری میوانداریی هەڵبژاردەی عێراق لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی جامی جیهانی ٢٠٢٢ـی قەتەر لە بەسرە بۆ هەڵێر گۆڕاوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەفەقنای ورزشی، عەبدولخالیق مەسعوود، سەرۆکی فیدارسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند کە هێشتا بە شێوەی تۆکمەو تەواو بایکۆتەکانیی فیفا لە  سەر یاریگەکانیی عێراق دا هەلنەگیراوە.سەرۆکی فیدارسیۆنی تۆپی پێی عێراق گوتیشی: هەربۆیە بڕیاریان گرتووە یارییەکانی نێو ماڵیی عێراق لە قۆناخی بەرایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ـی قەتەر و جامی گەلانی ئاسیا ٢٠٢٣ـی چین لە بەسرەوە بۆ هەلێر بگاوزرێتەوە.کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لەگەڵ بەڕێوە بردنیی ئەم ڕکابەرییانە لە یاریگەی بەسرە نەیاریەتی کردووە و هەر بۆیە ئەم گۆڕانە بەڕێوە چووە.

 هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناخی هەڵبژاردنی جامی جیهانی ٢٠٢٢ـی قەتەر لەگەڵ عێراق بەحرەین،کامبۆج و هۆنگ کۆنگ لە گرووپێک دایە.