ئاب 06, 2019 19:04 Asia/Tehran
  • قوتابیەکی ئێرانی پلەی دووهەمی پاڵەوانیی تێکواندۆی جیهانی بەدەست هێنا

"شێروین خەلیلی" قوتابیی ئێرانی، لە حەوتەمین خولی پێشبڕکێ جیهانییەکانی "هان مادانگ" لە کۆریای باشور، بە تۆمارکردنی ڕێژەی پێوانەیی بازدان و جوڵە نمایشییەکانی چوار مەتر و چل سەنتی مەتر لە لقی تیویوپ چاگی، پلەی دووهەمی پێشبڕکێکانی بەخۆتەرخان دا.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، خەلیلی بەرلەوە، دوو میدالیای زێڕ و زیوی پێشبڕکێ جیهانییەکانی لەکارنامەی خۆدا هەبوو و ئەوە سێهەم شانازیی جیهانی ناوبراوە.

پێشبڕکێکانی"هان مادانگ" جۆرێک لێهاتوویی جەنگی و نمایشیی تێکواندۆیە.

حەوتەمین خولی پێشبڕکێ جیهانییەکانی هان مادانگ بە بەشداریی وەرزشکارانی پەنجاو حەوت وڵات لە دوو گرووپی پیاوان و خانمان لە شاری "پیونگ چانگ"ی کۆریای باشور بەڕێوە چوو.