گوڵ نسا لە فێستیڤاڵی میدلبۆری ئەمریکا نمایش دەکرێت
فیلمی سینەمایی گوڵ نسا لە دەرهێنەری ستار چەمەنی گوڵ لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی " دەرهێنەرانی نوێی میدلبۆری " لە وڵاتی ئەمریکا نمایش دەکرێت.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی گوڵ نسا لە دەرهێنەری ستار چەمەنی گوڵ، بە فیلمنامە نووسی ویدا ساڵحی، بە فیلمهەڵگری موحەمەد فەکووری و بە ئەکتەریی سەعید داخ، عەلی موحەمەد ڕادمەنش، یگانە ڕەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود موحەمەدی و ویدا عەموویی؛ بە ئامادە بوون لە ٣٠ فێستیڤاڵی جیهانی و دەستخستنی ١٥ خەڵات لە بوارە جیاوازەکانی سینەمایی، لە نوێترین ئامادە بوونی نێودەوڵەتی خۆی، بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، لە ڕۆژی ٣١ ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە ڕۆژی کردنەوەی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی " دەرهێنەرانی نوێی میدلبۆری " لە هۆڵی " مارکیوس" ی ویلایەتی ورمانت لە ئەمریکا نمایش دەکرێت.
لە ئەم خولە لە فێستیڤاڵە، فیلمی یەکەم و دووهەمی دەرهێنەرانی جیهان بە دورشمی پشتیوانی، پەرەسەندن و نمایشتی هەوڵی دەرهێنەرانی نوێ لە سینەمای حیرفەیی جیهان و دۆزینەوەی ئیستعدادی نوێ لە فیلمسازی سەربەخۆ، کێبڕکێ دەدەن.