کۆرتە هەواڵی وەرزشی
کۆبوونەوەی بایسیکل سواری هەمووانیی لە مەهاباد لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی بەڕێوە چوو. سەرۆکی شاندی بایسیکل سواری وسکرتیری لێژنەی وەرزشەکانی هەمووانی مەهاباد وتی: لەم کۆبوونەوەیە دا بایسیکل سواران ڕێگای شەش کیلومێتریان بە بایسیکل بڕیی.
مەیسەم بەشارەتی تازەلاوی شاهین دژیی بۆ ئوردوی تیمی نیشتمانی ئێران بانگهێشت کرا. ئەم وەرزشکارە مانگی ڕابردوو لە پێشبڕکیکانی بوکسی پالەوانەتی تازەلاوانی ئیران توانی میداڵیای جێگری پاڵەوانەتی وەربگرێت.
تیمی پارێزگەی کوردستان لە پێشبڕکیکانی وەرزشە زۆرخانەییەکان وزۆرانی پالەوانەتی تازەلاوانی ئێران کە بە میوانداری پارێزگەی ناوەندی بەڕێوە چوو توانیی ١٣میداڵی ڕەنگامە وەدەس بخات.
بەپێی دوایین زانیاریەکانی ماڵپەڕی یاریەکانی ئۆلەمپیکی توکیو هەتا ئێستاکە سێ هەزار وەرزشکار لە ١٠٨ وڵات بەرەبەشی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠یان وەرگرتووە.
بەرپرسانی بەڕێوە بەری پێشبڕکیکانی بایسیکل سواری " تۆڕی پۆلۆنیا " دوابەدوای کۆچی لەناکاوی " بیورگ لمبرخت" بایسیکل سواری بلژیکی ، خۆلی چوارەمی ئەم تورینمینتە یان هەڵوەشاندەوە. بایسیکل سواری ٢٢ ساڵانی بلژیکی دوای وێ کەوتن لە سازەیکی بتۆنی لە مەودای سیی کیلومێتری هەتا کۆتایی خۆلی سێهەم گیانی خۆی لە دەس دا.
" فیونا کولبینگر " ی ئاڵمانیایی کە لەسەر نەخۆشی شێر پەنجە توێژینەوە دەکات ، بە پاڵە وانەتی لە تورینمێنتی بایسیکل سواری چوارهەزار کیلومێتری نێوان کێشوەرەکان ، بوو بە یەکەم خاتوونێک کە توانی ئەم تورینمێنتە بباتەوە.