ئێران لەیەکەمین ڕۆژیی تێکواندۆی تازەلاوانی جیهان سەرکەوتنی باشی دەستخست
ئاب 08, 2019 16:08 Asia/Tehran
تێکواندۆکارانیی ئێران رۆژی چوارشەممە لە یەکەمین ڕۆژی تێکواندۆی تازەلاوانی جیهان زێرێک و برۆنزێکی دەستخست.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی خەبەر، لە چواردەهەمین خولی ئەم رکابەرییانە کە بەئامادەبوونی ٥٥٠ تێکواندۆکار لە ٦٤ وڵاتی جیهان لە تاشکەندی ئۆزبەکێستان دەستپێکراوە مۆبینا نێعمەت زادە لە ئێران، لە کێشی خوارەوەی ٥١ کیلو گرام بە سەرکەوتن بە سەر ئەڵمانیا،چینی تایپە، ڕووسیا و کۆریایی باشووری لە سەر سەکۆی پاڵەوانیی ڕاوەستا و میدالیای زێری وەرگرت.لە کێشی بانتر لە ٦٥ کیلوگرام کورەکان دا، موحەممەد مەهدی تاهێرخانی تێکواندۆکاری دیکەی ئێرانی بە سەرکەوتن بەرامبەر بەرازیل،ئۆسترالیا و کازاخستان چوو بۆ نیوەی بەر لە فیناڵ، بەڵام بە شکست بەرامبەر مەکسیک نیشانی برۆنزی وەرگرت.