ئاب 09, 2019 13:24 Asia/Tehran
  • تێکڤاندۆی پاڵەوانەتیی جیهان؛ دوو زێر و دوو برۆنز بۆ  تازەلاوانی ئێران

تێکڤاندۆکارانی ئێران لە دووەم ڕۆژی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیهان لە تاشکەندی پێتەختی ئۆزبەکستان دوو میداڵیای زێر و دوو برۆنزیان بە دەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕۆژی پێنجشەممە "زەهرا زەڕین نەعل" لە کێشی خواروی ٤١ و "موبینا بەخشینژاد" لە کێشی خوارووی ٤٧ کیلۆگرام لە بەشی کچان توانیان میداڵیای زێر ببەنەوە.

"پویان جەعفەر ساڵحی" لە کێشی خوارووی ٣٧ کیلۆگرام و "ئەمیر حوسەین مەتاجی" لە کێش خوارووی ٥٣ کیلۆگرامیش توانیان پلە سێهەم بە دەست بێنن و میداڵیای برۆنز بکەنە مل.

چوارەمین ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیهان لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە بەشداریی ٥٥٠ تێکڤاندۆکار لە ٦٤ وڵاتی جیهانەوە لە هۆڵی "کۆشکی وەرزشی جیهانی"ی تاشکەندی پێتەختی ئۆزبەکستان دەست پێ بووە و  بۆ ماوەی چوار ڕۆژ درێژەی دەبێ.