والیباڵی هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی ژاپۆن؛ سەرکەوتنی تیمی ئێران بەرامبەر بە مەکزیک
تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە دووەم یاریی ڕکابەرایەتیی هەڵبژاردەی والیباڵی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی ژاپۆن بە ئەنجامی ٣ بە ٠ لە مەکزیکی بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە گرووپی ٥ی ڕکابەرایەتی والیباڵی هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی ژاپۆن لەگەڵ تیمی مەکزیک چوە مەیدانەوە و لە سێ سێتی یەک لە دوای یەک بردیەوە.
تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە سێهەمین و گرینگترین یاریی ئەم قۆناغەدا لەگەڵ تیمی لێهاتوویی ڕووسیا دەچێتە مەیدانەوە.
تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران ڕۆژی هەینیش لە یەکەم یاریی خۆی لەو قۆناغەی ڕکابەرایەتییەکاندا بە ئەنجامی ٣ بە ٢ لە کوبای بردەوە.
ڕکابەرایەتی والیباڵی هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی ژاپۆن لە ٩ هەتا ١١ی ئاگوست لە ٦ گرووپی چوار تیمی بەڕێوە دەچێ و لە ئاکامدا تیمی سەرکەوتووی هەر گرووپێک ئیزنی چوونە نێو ئۆلەمپیک بە دەست دێنی.
تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران هاوڕێ لەگەڵ ڕووسیا، کوبا و مەکزیک بۆ بە دەست هێنانی ئیزنی بەشداری لە ئۆلەمپیک لە شاری سەنت پێتێرزبوورگ پێکەوە ڕکابەرایەتیی دەکەن.