ڤۆشۆکارانی ئێرانی توانیان میداڵیایەکی زێڕ و ٣ برۆنز ببەنەوە
ئاب 20, 2019 11:24 Asia/Tehran
یەکەم ڕۆژی دەیەمین خولی ڕکابەرایەتیی ڤۆشۆی پاڵەوانەتیی ڕنجی تەمەنیی جۆربەجۆری ئاسیا بە دەس خستنی میداڵیایەکی زێڕ و سێ برۆنز بۆ وەزرشوانانی ئێرانی کۆتایی هات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە بەشی پێوەندیی گشتیی فدراسیۆنی ڤۆشۆ، دەیەمین خولی ڕکابەرایەتیی ڤۆشۆی پاڵەوانەتیی لاوانی ئاسیا لە دوشەممەوە بە میواندارێتیی برۆنۆیی دەست پێ بووە و هەتا ڕۆژی هەینی درێژەی دەبێ.
٤٠٠ ڤۆشۆکار لە ٢٠ وڵاتەوە لەو خولەی ڕکابەرایەتییەکان بەشدارییان کردووە و تیمی ئێران لە دو بەشی ساندا و تالۆی کچان و کوڕان لەگەڵ خەنیمەکانی دەچێتە مەیدانەوە.