بالەی پاڵەوانەتی ئاسیا - کۆریای باشوور تیمی بالەی ئافرەتانی ئێران بۆڕیزی هەشت تیمی هەڵکەوتە هەڵکشا
هەڵکشانی تیمی نیشتمانی بالەی ئافرەتانی ئێران بۆ ناو کۆی هەشت تیمی هەڵکەوتەی ئاسیا بە شکستی تیمی هونگ کونگ تەواو بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، بیستەمین خۆلی پێشبڕکیکانی بالەی پاڵەوانەتی ئافرەتانی ئاسیا ، لە رۆژی یەکشەممە بە میوانداری کۆریای باشوور دەسپێکرا وتیمی نیشتمانی ئێران کە لە گروپی ئا لەگەڵ تیمەکانی کۆریای باشوورو هونگ کونگ هاوگروپە، دوێنی توانایی بە بردنەوەی تیمی هونگ کونگ ، بڕواتە ڕیزی هەشت تیمی هەڵکەوتەی ئاسیا. تیمی نیشتمانی بالەی ئێران دوای شکست لە ڕۆژی یەکەمی پێشبڕکیکان لەبەرانبەر کۆریای باشوور، لە دوهەمین یاری قۆناخی گروپی ، لەبەرانبەر تیمی هونگ کونگ ڕیزبەندیان کرد ولە کۆتایی دا توانیان بە ئەنجامی سێ بەسەر سێفر ، خەنیمەکەیان شکست بدەن . پێشبڕکیکان بە بەشداری سێزدە تیم لە سێ گروپی سێ تیمی وگروپێکی چوار تیمی ، خەرێکی بەڕێوە چوونە کە لە هەر گروپ ، دوو تیم ڕێگا دەبەنە قۆناخی دوای هەڵکشان . بە سەرنج دان بەمە کە هەشت تیمی هەڵکەوتەی ئەم پێشبڕکییانە لە کێبەرکیکانی بەدەس هێنانی بەرەبەشی ئۆلەمپیک ئامادە دەبن وبەشداری دەکەن ، تیمی ئێران لەمەو بەدوا دەبێ بۆ بەدەس هێنانی باشترین ئاکام هەوڵ بدات. ئەمە حەوتەمین جارە کە تیمی نیشتمانی بالەی ئافرەتانی ئێران لەم پێشبڕکییانەدا بەشداری دەکات و ئافرەتانی وڵاتەکەمان لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٥ هەتا ٢٠٠٧ لەم پێشبڕکییانە دا ئامادەنەبووەن . پلەی هەشتەم، باشترین ئاکامی تیمی نیشتمانی لە مێژووی ئەم پێشبڕکییانە دایە بووە.