ئاب 22, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • پاڵەوانی لاوانی ئاسیا؛ ٦ میدالیا بۆ ڤۆشووکارانی ئێران لە ڕۆژی چوارەم

ڤۆشووکارانی ئێران لە چوارەمین ڕۆژی ڕکابەرییەکانی لاوانی ئاسیا ٦ میدالیای ڕەنگامە بریتی لە زێرێک، زێوێک و چوار بۆرۆنزیان دەستخست.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر، دەیەمین خولی ڕکابەرییەکانی ڤۆشووی پاڵەوانی لاوانی ئاسیا لە رۆژی دووشەممەوە بە ئامادە بوونی ٤٠٠ ڤۆشووکار لە ٢٠ وڵات لە برۆنێئی دەستپێکراوەو تا هەینی دریژەی دەبێت و تیمی ئێران لە ٢ بەشی ساندا و تالۆی کوران و کچان لەم یارییەانە دا بەشداری دەکات.

لە پێشبڕکێکانیی ئەمڕۆ(پێنجشەممە)، "قەرەنی ئیبراهیمی" میدالیای زێری دەستکەوت، "مێهرئاسا عەبدوڵڵاهی"  زێوی گرت و"ئایداحەیدەری" ،"یاسەمین  باقرزادە"،"عەلی زەفەری" و "سەید مەهدی ڕەزەوی" میدالیای برۆنزیان دەستخست.