ڕکابەرییەکانی تیرو کەوانی تازە لاوان و لاوانی پاڵەوانی جیهان- سەرکەوتنی کەوانداری گەنجی ئێرانی بۆ نێو کۆری ٨ کەوانداری سەرتر
ئاب 22, 2019 20:13 Asia/Tehran
دانیال حەیدەر زادە بەشکست دانی کەواندارانی ئەلمانیا و ئەمریکا چووە نێو کۆری هەست کەوان داری سەرتری پێشبڕکێکانی پاڵەوانی جیهان لە ئێسپانیا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، لە درێژەی ڕکابەرییەکانیی تیرو ەکوانی تازە لاوان و لاوانی پاڵەوانی جیهان لە مەدریدی ئێسپانیا ،گێسا بایبوێردی لە کامپۆندی لاوان بە ئاکامی ١٤٧ بە ١٤٥ بەرامبەر کەوانداری نەرویجی دۆڕاندنی.
لە کامپۆندی گەنجەکانی دانیال حەیدەر لە خولی سێهەم بە ئەنجامی ١٤٦ بە ١٤٤ بەرامبەر نوێنەری ئەڵمان سەرکەوت. ئەو لە درێژە دا ١٤٨ بە ١٤٧ بەرامبەر ئەمریکا سەرکەوت وچووە کۆری هەشت کەوانداری سەرتر. هەروەها نیلوفەری عەلیپوور دوای ووچان دان لە خولی یەکەم ٦ بە سیفر کەوانداری بەریتانی شکست دا و چوو بۆ خولی دواتر.