ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی زەینەب (س) و ڕۆژی پەرەستار پیرۆز بێت
ئەمرۆ چوارشەممە یەکەمی ژانویەی 2020 ڕێککەوتە لە گەڵ پێنجەمی جەمادیەلئەوەلی ساڵی 1441کوچی، ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی زەینەبی کوبرا (س .(
حەزرەتی زەینەب وەک ئولگوو و هێما بۆ هەموو ژنان و پیاوانی ئازادی خواز و دژە زوڵم لە هەموو سەردەمەکاندا بەناو بانگە . بەڕێزیان لە پاڵ برای بەڕێزیاندا حەزرەتی ئیمام حسین (ع) خەباتیان کرد لە گەڵ ئه و ڕەوتی نەزانی و چەواشەکاریه ی کە بەناوی بەرگریی لە ئیسلام کارەساتی گەورەی کەربەلایان بە دی هینا . حەزرەتی زەینەب ئافرەتێکی هی دوێنێ ئەمڕۆ و سبەینێە چۆنکوو کەرامەتی ئینسان بەندایەتی خوداوەند دادخوازی و شەرافەت و ئازادە خوازیی ، بایخگەلێکن کە تەنیا هی خولێکی تایبەت یان کۆمەڵگایەکی تایبەت نیە .
حەزرەتی زەینەب هەموو ڕۆژێک دڵی پڕ دەبوو لە میهر و مەعریفەتی حەزرەتی ڕەسووڵی ئیسلام و لە زانست و بلاغەتی باوکی بەڕێزیان حەزرەتی ئیمام عەلی (ع) کەڵکی وەرگرت و ڕۆحی لە داوێنی پڕ لە میهر و میهرەبانی دایکی خوشەویستیان حەزرەتی فاتیمە (س) گەیشتە کەناری ئارامش و ئاسایش .
زینەب (س) ڕاهێنراوی بنەماڵەیەکی بەختەوەر و ئاوەزمەند و خودا ناس بوو. هە ڕۆژ دڵ و دەروونی بە هۆی بوونی ڕەسووڵی خودا گیانی تازەی بە خۆوە دەگرت. دلێری لە باوکی و نەجیب بوون لە دایکی بەڕێزی و سێبوری و خۆڕاگری لە برا ئازەیزەکانی ئیمام حەسەن )ع( وئیمام حسەین)ع( فێربوو. لە وەها بارودۆخێک دا بۆ زینەب(س) دەرفەتی ئاشنابوونی زانستەکان و مەعاریفی ئیلاهی و هەروەها تێگەییشتن لە بایخ وبەها بەرزەکانی ئەخلاقی بۆ دابین کرابوو.
زینەب (س) قورئانی پیرۆزی ڕاڤە دەکرد، و لە ڕۆژانێک کە ئیمام عەلی (ع) لە کوفە دا دەژیا ئەم خاتوونە مەزنە کۆرێکی تایبەتی لە ماڵی خۆی دا بەڕێوە دەبرد و قورئانی پیرۆزی بۆ ئافرەتان ڕاڤە دەکردەوە. هەر وەها خوتبەی زۆری لە شام و کوفە بەیان کردووە وزانستوەرێکی زۆر ئەم خوتبەیانەیان تەرجمە و لێکداوەتەوە.
بەڕێزیان دوای شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسین)ع( خوی ئەرکمەند بە پاراستنی گیانی ئیمام سەجاد (ع( زانی و هەر بەو بونەوە لە دژوارترین دۆخدا لە هەمبەر جەنایەتکاران ڕاوەستا و لە پاڵ ئەو حەزرەتە بە وتەگەلی دەمکوتکار، دوژمنانی ئیسلامی ڕیسوا کرد.
ڕێکخراوی سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی زەینەبی کوبرا (س) ئافرەتی قارەمانی ئیسلام لە هەموو موسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆزبایی دەکات