زنیجرە درامای" نون خێ" هەلێکی باش بوو بۆ ناساندنی ناوچەی کوردەواری
بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای " نون خێ" بۆ یەکەم جار لە ناوچە کوردنشینەکان بووە هۆی ئەوەی کە بەستێن بۆ ناساندن و ناسینەوەی ژمارێک ئەکتەری کوردستانی و کرماشانی لە ئاستی وڵات بڕەخسێت.
ئاژانسی هەواڵی مێهر لە راپۆرێکی تێر و تەسەلدا لە ئامادە کردنی "ئارمان نەسروڵڵاهی" ، باسی زنجیرە درامای نون خێ ی کرددوە و نووسیویەتی :
زنجیرە درامای نون خێ لە ٢ ساڵی بەردەوام و لە دوو بەشی نون خێی ١ و ٢ چووە سەر ئانتنی کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران .
بۆ یەکەم جاریش بابەتی سەرەکی ئەو زنجیرە درامایە لە ناوچە کوردنشینەکان بووە و هەربەو بۆنەوە هەلێکی بۆ ناساندنی بەشێک لە بەستێنەکانی ئەو ناوچە بە باشترین شێوە ڕەخساند.
نون خێ بەرهەمی "مەهدی فەرەجی"یە کە خۆی چەندین ساڵ بەرپرسایەتی جۆربەجۆری لە رادیۆی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبووە و لە دەرەهێنانی سەعید ئاقاخانی لە ئەکتەر و دەرهێنەری کورد بوو.
بە گشتی لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکرا و بەشێک لە قسەکانی ئەو بەرهەمە لە لایەن خەڵکەوە لە کۆڵان و بازاڕی خەڵک دووپات دەکرێتەوە و زۆربەی کوردەکانی ئێران ئەو زنجیرە درامایەیان پێخۆش بوو.
بۆ یەکەم جار پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و تەنانەت ساڵانی پێش ئەوەش زنجیرە درامایەک لە ئاستی نون خ و بەو ڕێژە وەرگرتنی بەردەنگ لە سەر بابەتی پێوەندیدار بە ناوچە کوردنشینەکان بەرهەم هات و هەر بەو بۆنەوە هەلێکی بەنرخی بۆ ناساندنی بەشێک لە بەستێنەکانی ئەو ناوچە لە ئێرانی ڕەخساند.
مەهدی فەرەجی دەرهێنەری زنجیرە درامای نون خێ لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وێڕای ئاماژە بە ڕەنگدانەوەی گونجاوی ئەو بەرهەمە لە لایەن چینە جیاوازەکانی خەڵکەوە، وتی: بەختەوەرانە ئەو بەرهەمە لە لایەن تەواوی خەڵکی ئێرانەوە بەتایبەتی خەڵکی زاگرۆس نشین لە گەڵ پێشوازی زۆر بەرەوڕوو بووەوە.
دەرهێنەری زنیجرە درامای نون خێ بە ئاماژە بە بەرنامەڕێژییە سەرەتاییەکان بۆ بەرهەمهێنانی نون خێی ٣، وتی: لە پاڵ ناساندنی بەستێنەکانی ناوچە کوردنشینەکان، بە تایبەتی کرماشان، هەلێکی زۆر باشی بۆ ناساندنی ئەکتەرە خۆجەییەکانی ئەو ناوچە ڕەخساندووە.
یەکێک لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی زنجیرە درامای نون خێ ناساندنی ئەکتەرە خۆجەییەکانی پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان بووە بە شێوەیەک کە ژمارەیەک لە ئەکتەرەکانی ئەو ناوچەیە بۆ یەکەم جار لە ئەو ئاستە لە مێدیای نەتەوەیی هەلێکی باش بوو بۆ خۆنواندن.
لەو کەسانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە کازم نووربەخش، حسێن مورادی، حسێن موودەوی، ئەفشین مەلکی و ... لە پارێزگای کوردستان.
هەروەها کازم نووربەخش لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: لە پاڵ ئەوەی کە ئێمە توانیمان بەشێک لە تواناییەکانی ئەکتەرەکانی ناوچە نیشان بدەین، هەلێکی بەنرخ بۆ ناساندنی بەستێنە گەشتیارییەکانی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشانیش دروست بوو و پێم وابێت هەر ئەو خاڵە بۆ سەرکەوتنی ئەو زنیجرە دراما بەسە.
ناوبراو زیادی کرد: بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەم وڵاتە تواناییەکانی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان لە بوارەکانی کشتوکاڵی و گەشتیاری ناسێندرا و لە پاڵ ئەو بابەتە گرینگە، خەڵک لە گەڵ فەرهەنگی دەوڵەمەندی کوردزمان ئاشنا بوونەوە و وێنەیەکی باش و ڕاستەقینە لە ناوچە کوردنشینەکان بە خەڵکی ناوچەکانی تری وڵات نیشان درا.
بێ گومان نون خ لە سێبەری هەوڵەکانی مەهدی فەرەجی، بە تایبەتی سەعید ئاقاخانی هەلێک رەخسا تا خەڵکی کوردزمان لە ئێران بۆ یەکەم جار و لە چوارچێوەی زنجیرەیەکی پێکەنینی ببینرێن و ئەو بینرانە بووە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە بەستێبە ناوازەکانی ئەو ناوچە لە ئێرانی ئیسلامی بناسرێن.
فەرهەنگی دەوڵەمەندی خەڵکی کوردزمان لە زمان و جل پۆشینەوە بگرە تا مرۆڤدۆستی، هاودڵی و هاوکاری بەکۆمەڵی ئەوان لە چوارچێوەی ئە زنجیرە بە باشترین شێوە پیشان درا و ئەو بەرهەمە سەلماندی کە کوردستان دەتوانێت لە ئەو بەشەدا قسەی زۆری هەبێت بۆ وتن.