بایەرن میونیخ کێشەکانی لەگەڵ نوێر چارەسەر دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380158-بایەرن_میونیخ_کێشەکانی_لەگەڵ_نوێر_چارەسەر_دەکات
حەسەن ساڵحمیدزیچی بەرێوەبەری کارەکانی یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی ئاشیکرایکرد، کە کێشەکانیان لەگەڵ مانوێل نوێرو گۆڵپارێزی یانەکە چارەسەر کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2020 12:50 Asia/Tehran
  • بایەرن میونیخ کێشەکانی لەگەڵ نوێر چارەسەر دەکات

حەسەن ساڵحمیدزیچی بەرێوەبەری کارەکانی یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی ئاشیکرایکرد، کە کێشەکانیان لەگەڵ مانوێل نوێرو گۆڵپارێزی یانەکە چارەسەر کردووە.

 

نوێر لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایەرن میونیخ  کێشەی هەبوو، کە ماوەیەکە لەو بارەوە گفتوگۆ دەکەن.

بەقسەی بەرێوەبەری کارەکانی بایەرن میونیخ گرێبەستی تا ساڵی 2023 نوێدەکرێتەوە، کە خۆی لەساڵی 2021 کۆتایی دەهات.هەر بەقسەی حەسەن موچەی ساڵانەی ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە 12 ملیۆن یۆرۆ دەبێت‌و بەم نزیکانەش واژوو لەسەر گرێبەستەکە دەکرێت.