یاریەکانی ھەندباڵی لێواری دواکەوت
نیسان 27, 2020 12:59 Asia/Tehran
فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ھەندباڵ لە بڕیارێکی نوێ دا ، یاریەکانی لێواریی ھەندباڵی جیھانی دواخست.
لە کاتێکدا کە بڕیار بوو نۆھەمین خولی یاریەکانی ھەندباڵی لێواریی پاڵەوانەتیی جیھان لە بەشی پیاوان و ژنان لە مانگی خەرماناندا لە ئیتاڵیا بەڕێوەبچێ ، فێدراسیۆنی جیھانیی ھەندباڵ بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بڕیاری دا ئەم پێشبڕکێیانە دوابخات .
بە پێی راگەیاندنی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ھەندباڵ ، خاون یانە ورێکەوتی بەڕێوەچوونی دووبارەی ئەم رووداوە لە کاتی خۆیدا رادەگێندرێ .
تیمی ھەندباڵی لێواریی پیاوانی ئێران لە یاریەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیادا بوو بە سێھەم و مۆڵەتی ئامادەبوونی لە پاڵەوانەتیی جیھان لە دەست دا .