جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە ئێران
خه‌ڵکی مۆسڵمان و به ئايينی ناوچه جياجياکانی پارێزگای كوردستان له شار و گوند داب ونه‌ريتی تايبه‌تيان هه‌يه بۆ به‌ڕێوەبردنی جێژنی مه‌زنی ڕه‌مه‌زان و چه‌ن ڕۆژ پێش ئه‌وه به سۆز و هۆگریێكی بێ وێنه خۆيان بۆ پێشوازی له‌و جێژنه مه‌زنه ئاماده دەكەن .
خه‌ڵکی مۆسڵمان و بڕواداری پارێزگای كوردستان وه‌کوو ناوچه‌کانی تری وڵات به داب ونه‌ريتی تايبه‌ت به خۆيان له‌و ڕۆژه‌دا جێژن دەگێڕن و شه‌وێک به‌ر له جێژن پاش نوێژی مه‌غريب له هه‌موو مزگه‌وته‌کانی پارێزگا ده‌س دەكەن هەڵدانی بانگی دڵنشينی الله اكبر و به‌م جۆره کۆتايی مانگی پيرۆزی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژی جێژن ڕادهگەینن .
هه‌روه‌ها ڕۆژی جێژن دوای نوێژی به‌يانی جارێکی تر بانگەوازی الله اکبر و خوێندنی قورئان و موناجات له شار و گوندی پارێزگای كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه و ژن و مێرد و پير و گه‌نج هاوکات له‌گه‌ڵ تاوهه‌ڵاتن ئه‌رۆن بۆ مزگه‌وت بۆ خۆێندنی نوێژی جێژن و يه‌کيه‌تی و يهکدڵی خۆيان ئه‌نوێنن .
به جێ هێنانی سيله‌ی ڕه‌حم ، سه‌ر له‌يه‌کتری دان و سه‌ردان له خزم و که‌س به تايبه‌ت به‌ساڵاچووانی بنه‌ماڵه ، لێنانی چێشت و سازكردنی شیرینی خۆماڵی به هۆی يهکهمين ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵە که‌سێکی بنه‌ماڵه و بڵاوکردنه‌وه‌ی بەسەر هه‌ژار و دەسكورتەكان یەكێكی تر له داب ونهريتهکانی خه‌ڵکی مۆسڵمانی پارێزگای كوردستانە له ڕۆژی جێژنی مه‌زنی ڕه‌مه‌زاندا.
جێژنی مه‌زنی ڕه‌مه‌زان يه‌کێک له دوو جێژنی گه‌وره‌ی ئيسلاميه که ته‌واوی مۆسڵمانان له‌و ڕۆژه‌دا دوای مانگێك خواپه‌ره‌ستی و بەڕۆژوو بوون، له يه‌که‌م ڕۆژی مانگی شه‌والدا جه‌ژن ئه‌گرن و به ڕێ و ڕه‌سمێکی تايبه‌ت له‌و ڕۆژه‌دا ، له مانگی پيرۆزی ڕه‌مه‌زان ماڵئاوايی ئه‌که‌ن .
لە ڕۆژی چەژنی ڕەمەزان دا لە کاتی بانگی بەیانان سێی گوللـەی تۆپیان دەهاویشت ، بەیانی جەژنی ڕەمەزان خەڵک کۆدەبوونەوە و بە خوێندنەوەی قورئان و تەکبیر ڕێزیان دەگرت لە ڕۆژی جەژن.دوای خوێندنەوەی نوێژ و بیستنی خوتبە داوای گەردن ئازاییان لە یەکتری دەکرد.لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان خەڵکی شار‌و گوندەکان دەچوونە گۆرستان و بۆ شادی ڕوحی مردووەکانیان فاتیحەیان دەخوێندەوە و بۆ سەلامەتی بەجێماوانیش دۆعایان دەکرد. هەر ئێستایش ئەم دابە لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان دا بەڕێوە دەچێت.
جێژنی ڕەمەزان لە هەموو خوشك و برایانی بڕوادار پیرۆزبایی دەكەین.