بێ دەربەستیی یاریزانان و ھاندەرانی عێراقی لە ھەمبەر ڕێنماییەکانی تەندروستی لە کێبەرکێیەکی تۆپی پێ دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381470-بێ_دەربەستیی_یاریزانان_و_ھاندەرانی_عێراقی_لە_ھەمبەر_ڕێنماییەکانی_تەندروستی_لە_کێبەرکێیەکی_تۆپی_پێ_دا
وێنەکانی بەرپاکرانی کێبەرکێیەکی تۆپی پێ لە عێراق دا وای دەرخستووە کە ھێندێک لە یاریزانە پرۆفشناڵەکان و ھاندەرانی یاریی تۆپی پێی ئەم وڵاتە لە ھەمبەر پێشگرتن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو خەمساردن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 26, 2020 08:58 Asia/Tehran
  • بێ دەربەستیی یاریزانان و ھاندەرانی عێراقی لە ھەمبەر ڕێنماییەکانی تەندروستی لە کێبەرکێیەکی تۆپی پێ دا

وێنەکانی بەرپاکرانی کێبەرکێیەکی تۆپی پێ لە عێراق دا وای دەرخستووە کە ھێندێک لە یاریزانە پرۆفشناڵەکان و ھاندەرانی یاریی تۆپی پێی ئەم وڵاتە لە ھەمبەر پێشگرتن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو خەمساردن.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی بەرپاکرانی کێبەرکێیەکی خۆجێیی لە بەغدا، کۆمەڵێک لە یاریزانانی پرۆفشناڵی دوو یانەی «ئەلزۆرا»و «ھێزی ئاسمانیی عێراق» چوونەتە نێو ئاپۆڕەی ھاندەرانەوەو بەبێ ڕەچاو کردنی لێک دابڕان و مەودای پێویست ، سەیری یارییەکەیان کردووە.

ئەم یارییە لە شارۆچکەی سەدری بەغدا بەڕێوە چووەو فیناڵی کێبەرکێیەکی حۆجێیی ھاتووەتە ئەژمار کە ھەستیاری و گرینگییەکی تایبەتیی بۆ ھۆگرانی عێراقیی تۆپی پێ ھەبووە.

لێژنەی باڵای پزیشکی و تەندروستیی عێراق بەرپاکرانی ھەرجۆرە ڕووداوێکی وەرزشیی لە ئاستی جۆربەجۆردا قەدەغە کردووە، کەچی بڕێک یاریی خۆجێیی تۆپی پێ بەبێ سەرنجدانی ئەم ڕاسپاردەو ڕێنماییانەو ڕەچاوکردنی مەوداو لێک دابڕان  لەم وڵاتەدا بەڕێوە دەچن.