٨ شەهید لە پەلامارەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆس ەر هورموزگان
تهمووز 17, 2026 18:33 Asia/Tehran
پەلامارەکانی ئێوارەی پێنجشەممە و سەرلەبەیانیی هەینیی سوپای تئیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگای هورموزگان، بووە هۆی شەهید بوونی ٨ کەس و بریندار بوونی ١٩ کەسی دیکە.
ئەحمەد نەفیسی، جێگری سیاسی و ئەمنی پارێزگاری هورمزگان، بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی: "لەم هێرشانەدا شەش پرد لە ڕێگای بەندەرعەباس بەرەو لار لە نزیک شارستانی بەندەر خەمیر کرانە ئامانج و سەرەڕای کرانەوەی ڕێگا بەدیلەکان، هاتوچۆ لەم میحوەرەدا بەهۆی ئەو زیانە قورسە، خاو بۆتەوە و بە هێواشی جێبەجێ دەکرێ". ناوبراو هەروەها باسی لەو زیانەی کرد کە لە هێڵەکانی شەمەندەفەری بەندەر عەباس کەوتووە و وتی: وێستگەی فین وەک وێستگەیەکی بەدیل دیاری کراوە و هەموو گەشتەکانی شەمەندەفەر لەم وێستگەیەوە بەڕێوەدەبرێن.