بەرازیل مل ناداتە گوشارەکانی ئەمریکا
تهمووز 17, 2026 18:18 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری بەرازیل لە وەڵامی کردەوە دوژمنکارانەکانی ئەمدواییەی واشنتۆن لە دژی ئەم وڵاتە، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی مل ناداتە فشارەکانی کۆشکی سپی و هیچ باجێکیش ناداتە ئەمریکا.
لۆلا داسیلڤا لە پەیامێکدا لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: بەرازیل بەبێ هیچ دوودڵییەک خەبات بۆ سەروەریی خۆی دەکات. ئەم لێدوانانە دوای ئەوە بڵاوکرانەوە کە ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ٢٢ی جولایەوە (٣١ی پووشپەڕ) باجی ٢٥% دادەنێتە سەر بەشێک لە شتومەکی هاوردەکراو لە بەرازیەوە. سەرۆک کۆماری بەرازیل بە شەرمەزارکردنی ئەو هەنگاوەی ئەمریکا، وشداریدا لەوەی کە ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی دەستبەجێ دەگرێتەبەر.