رەخنەی هەمیلتۆن لە بێدەنگەی ئاژوانەکانی فورمولی یەک لە بەرامبەر مەرگی جۆرج فلۆید
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381763-رەخنەی_هەمیلتۆن_لە_بێدەنگەی_ئاژوانەکانی_فورمولی_یەک_لە_بەرامبەر_مەرگی_جۆرج_فلۆید
ئاژوانی بەنێو بانگی فومولی یەک رەخنەی گرت لە بێدەنگەی ئاژوانەکانی فورمولی یەک لە بەرامبەر مەرگی جۆڕج فلۆید .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2020 09:13 Asia/Tehran
  • رەخنەی هەمیلتۆن لە بێدەنگەی ئاژوانەکانی فورمولی یەک لە بەرامبەر مەرگی جۆرج فلۆید

ئاژوانی بەنێو بانگی فومولی یەک رەخنەی گرت لە بێدەنگەی ئاژوانەکانی فورمولی یەک لە بەرامبەر مەرگی جۆڕج فلۆید .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنای ئێرانی و بە گێڕانەوە لە سان ، لوییس هەمیلتۆن بە هۆی بێدەنگە کردنی ئاژوانەکانی فورمولی یەک لە هەمبەر کوژرانی جۆرج فلۆید رەشپێستی ئەمریکی ، رەخنەی گرت .

لوییز هەمیلتۆنی 35 ساڵان کە بە درێژایی چالاکیی خۆی لە فورمولی یەک دا ، خۆی کەوتووەتە بەر نەژاد پەرستیی وا هەست دەکات لە هەوڵدان بۆ  بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردنی نەژادیی لە لقێکی وەرزشی دا واتە ئۆتۆمبێل سواریی ، بە تەنیا ماوەتەوە  .

لوییزهەمیلتۆن یەکێک لە گەورەترین وەرزشکارانی بواری ئۆتۆمبێل سواریی بریتانیایە .