سەردانی پۆلێکی وەرزشی بۆ سەر مەزاری خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381866-سەردانی_پۆلێکی_وەرزشی_بۆ_سەر_مەزاری_خوالێخۆشبوو_جەلال_تاڵەبانی
پۆلێکی وەرزشی لە یادای دامەزرانی یەکێتیی نیشتیمانی دا سەردانی گڵکۆی سکرتێری گشتیی پێشووی ئەم لایەنەو سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراقی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2020 11:17 Asia/Tehran
  • سەردانی پۆلێکی وەرزشی بۆ سەر مەزاری خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی

پۆلێکی وەرزشی لە یادای دامەزرانی یەکێتیی نیشتیمانی دا سەردانی گڵکۆی سکرتێری گشتیی پێشووی ئەم لایەنەو سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراقی کرد.

رۆژی 31ـ5 له‌ هه‌فته‌ یادى دامه‌زراندنى یه‌کێتیی نیشتیمانى کوردستان ، پۆلێک له‌ وه‌رزشکاران و رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى سه‌ردانى مه‌زارى  جه‌لال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتیی کۆچکردووی ئەم لایەنەیان کرد له‌ ده‌باشان  .

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا،  ئارام قادر خه‌بات، به‌رپرسى بۆردى وه‌رزشیى یه‌کێتیی نیشتیمانى کوردستان ، ڕایگەیاندووە: له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک وه‌رزشکارى دڵسۆزو مامۆستاى وه‌رزشى زانکۆو په‌یمانگاکان سەردانی مەزاری بەڕێز تاڵەبانییان کرد هەتا به‌لێنى خه‌بات و وه‌فا دووپات بکه‌نه‌وه‌ و له‌سه‌ر رێیازەکەى بەڕێزی به‌رده‌وام ‌بن بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ره‌واکان.

 به‌رپرسى بۆردى وه‌رزشى یه‌کێتیی نیشتیمانى کوردستان ئەوەشى ڕاگەیاند کە، له‌ پاش کۆنگره‌ى چواره‌وه‌ خه‌ڵکێکى زۆر چاویان له‌ خزمه‌ته‌کانى یه‌کێتیی نیشتیمانى کوردستانه‌ هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌ش دا بۆردى یه‌کێتیی نیشتمانى هه‌وڵى خزمه‌تى گه‌وره‌ى ئه‌و چینه‌ ده‌دات و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاڵپشت و هاوکاریان ده‌بێت بۆ خزمه‌تکردن و پێشکه‌وتنیان .