ڕمبازێنی کۆرۆناو ھەڵوەشانەوەی خولی نایابی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381897-ڕمبازێنی_کۆرۆناو_ھەڵوەشانەوەی_خولی_نایابی_عێراق
دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لەگەڵ یانە بەشدارەکانی خولی نایابی عێراق کۆبووەوەو لە ئەنجام دا بەدەنگی زۆرینە خولی عێراق هەڵوەشێندرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2020 07:01 Asia/Tehran
  • ڕمبازێنی کۆرۆناو ھەڵوەشانەوەی خولی نایابی عێراق

دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لەگەڵ یانە بەشدارەکانی خولی نایابی عێراق کۆبووەوەو لە ئەنجام دا بەدەنگی زۆرینە خولی عێراق هەڵوەشێندرایەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی راگیرانی خولی نایابی عێراق، بڕیاربوو یارییەکانی خولەکە لە سێی مانگی حەوتی ئەمساڵ دەستپێبکاتەوە، هەر بۆیە دەستەی کاتی لە شاری بەغدای پێتەخت لەگەڵ یانە بەشدارەکان کۆبوونەوەی بۆ یەکلایکردنەوەی ئەم خولە ئەنجام دا.

«ئەحمەد کۆچەر»، ئەندامی دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لە لێدوانێک دا، رایگەیاندووە: یارییەکانی خولی عێراق هەڵوەشێندرایەوە، ئەمەش بەتێکڕای لە ئەنجامی دەنگی یانەکان و ئەو دۆخە مەترسیدارەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە بەرۆکی عێراقی گرتووە.

کۆچەر، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئێمە کاردەکەین بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو، یارییەکانی خولەکە لە مانگی سێپتێمبەر دەست پێبکات و خولێکی نموونەیی بێت لە هەموو روویەکەوە.