یانەی «ڕیۆئاوە»ی پۆرتۆگال بۆ یاریزانەکەی ئێران: بە ڕاستی ئەستێرەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383544-یانەی_ڕیۆئاوە_ی_پۆرتۆگال_بۆ_یاریزانەکەی_ئێران_بە_ڕاستی_ئەستێرەی
یانەی «ڕیۆئاوە»ی پۆرتۆگال بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەک لە ھەڵمەتبەرەکەی تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، وەک ئەستێرە ناوزەدی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2020 10:03 Asia/Tehran
  • یانەی «ڕیۆئاوە»ی پۆرتۆگال بۆ یاریزانەکەی ئێران: بە ڕاستی ئەستێرەی

یانەی «ڕیۆئاوە»ی پۆرتۆگال بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەک لە ھەڵمەتبەرەکەی تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، وەک ئەستێرە ناوزەدی کرد.

یانەی «ڕیۆئاوە»ی پۆرتۆگال بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەک لە گڵڵەکانی «مەھدی تارمی» ھەڵمەتبەرەکەی تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، یاری کردنەکەی ناوبراوی لەم وەرزەی ئێستادا بە جێگای ستایش زانی.

ئەم یانە پۆرتۆگالییە ھەروەھا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ١٦ گۆڵ بە کراسی ئێمەوە، دوو جار ھەڵبژێردران وەکو باشترین یاریزانی مەیدان لە ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال و سێ جاریش دیاری کرانی وەکو باشترین لژیۆنێری ئێران، ئەمە کەم نییە، ژمارەکان درۆ ناکەن، «مەھدی تارمی» بە ڕاستی ئەستێرەی.

وا دیارە بەو مەرجە باشانەی وا «تارمی» لە یانەی «ڕیۆئاوە»ی پۆرتۆگال دا مسۆگەری کردوون، دەتوانێ لە داھاتوودا لە تیمێکی باشتر لە ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال و تەنانەت ھەڵبژاردە زەنگینەکانی ئەورووپی یاری بکات.