یاریەکانی ئەمڕۆ شەممەی خولەکانی ئوروپا
ئەمڕۆ شەممە (١٨)ی تەمووز، ململانێی یانەکان لەچوارچێوەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامی دەبێت و چەندین یاریی ئەنجام دەدرێن.
لەمیانی کێبڕکێکانی هەفتەی (٣٧)ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی نۆرویچ سیتی کە لەکۆتا پلەی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگە و بەفەرمی دابەزیوە بۆ خولی پلە یەک، لە یاریگای کارو ڕۆد ڕووبەڕووی یانەی بێرنڵی دەبێتەوە، یانەی میوان پلەی دەیەمی ڕیزبەندی گرتووە و بەبردنەوە هەوڵی بەدەستهێنانی یەکێک لە پلەکانی هەشتەم و نۆیەم دەدات.
لە ئیتاڵیاش گەڕی (٣٤)ی کالچیۆ بەردەوامی دەبێت و تەنها سێ ڕووبەڕوبونەوە ئەنجامدەدرێن.لە گرنگترینیاندا هیلاس ڤیرۆنا لە یاریگای مارک ئانتۆنیۆ ڕووبەڕووی ئاتالانتای ئەسپی ڕەشی وەرز دەبێتەوە، هەروەها میلان لە سان سیرۆ میوانداری یانەی بۆلۆنیا دەکات.
لە یاریی لوتکەی ئەمشەویشدا، یانەی ئارسیناڵ لە ئیمارات ستادیەم لەچوارچێوەی ڕووبەرووبوونەوەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان میوانداری مانچستەر سیتی دەکات، براوەی دوو یانە زەبەلاحەکە بلیتی یاریی کۆتایی مسۆگەردەکات.