ڕێزنانی «سکۆچیچ» لە بەرگریکارانی تەندروستی: بوێری و مرۆڤ دۆستیتان جێگای ستایشە
تهمووز 29, 2020 17:42 Asia/Tehran
گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ستایشی ھەوڵی بەڵێنمەندانەی بەرگریکارانی تەندروستیی کرد لە خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
«دراگان سکۆچیچ» گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەشداریی بەزمب ھاودڵی لەگەڵ بەرگریکارانی تەندروستیی کرد.
ناوبراو لە بەشێکی گرتەکەدا بە دەربڕینی ھێندێک ڕستەی ھەستیارانە دەڵێت: بۆ ھەموو مان ئەمە ئەزمونێکی تاڵە. خەباتی دژی «کۆڤیدی_١٩» کە دوژمنێکی نەناسراوی نەبینراوە ھەتا ئەمڕۆ بە شێوەیەکی دڵتەزێن گیانی زۆر کەسی سەندووەو لەم ناوەدا کەسانێک ھەن کە خۆبەخشانە لەماڵ دێنەدەرەوەو بۆ پاراستنی گیانی کەسانی دیکە ژیانی خۆیان بەخت دەکەن، بەڕاستی بوێری و مرۆڤدۆستییان جێگای ڕێزە.