ڕێزنانی «سکۆچیچ» لە بەرگریکارانی تەندروستی: بوێری و مرۆڤ دۆستیتان جێگای ستایشە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384417-ڕێزنانی_سکۆچیچ_لە_بەرگریکارانی_تەندروستی_بوێری_و_مرۆڤ_دۆستیتان_جێگای_ستایشە
گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ستایشی ھەوڵی بەڵێنمەندانەی بەرگریکارانی تەندروستیی کرد لە خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2020 13:12 Asia/Tehran
  • ڕێزنانی «سکۆچیچ» لە بەرگریکارانی تەندروستی: بوێری و مرۆڤ دۆستیتان جێگای ستایشە

گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ستایشی ھەوڵی بەڵێنمەندانەی بەرگریکارانی تەندروستیی کرد لە خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

«دراگان سکۆچیچ» گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەشداریی بەزمب ھاودڵی لەگەڵ بەرگریکارانی تەندروستیی کرد.

ناوبراو لە بەشێکی گرتەکەدا بە دەربڕینی ھێندێک ڕستەی ھەستیارانە دەڵێت: بۆ ھەموو مان ئەمە ئەزمونێکی تاڵە. خەباتی دژی «کۆڤیدی_١٩» کە دوژمنێکی نەناسراوی نەبینراوە ھەتا ئەمڕۆ بە شێوەیەکی دڵتەزێن گیانی زۆر کەسی سەندووەو لەم ناوەدا کەسانێک ھەن کە خۆبەخشانە لەماڵ دێنەدەرەوەو بۆ پاراستنی گیانی کەسانی دیکە ژیانی خۆیان بەخت دەکەن، بەڕاستی بوێری و مرۆڤدۆستییان جێگای ڕێزە.