ئاب 19, 2020 15:58 Asia/Tehran
  • بەرشەلۆنە ڕاھێنەرێکی تازە دێنێتە مەیدانەوە

دوابەدوای دوور خرانەوەی ڕاھێنەرەکەی پێشوو، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا ڕاھێنەرێکی تازە دەستنیشان دەکات.

دوابەدوای ناڕەزامەند بوون لە دەرەنجامی کاری ڕاھێنەرەکەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، ئەم یانەیە لە ئێستادا ڕاھێنەرێکی تازە ھەڵدەبژێرێت.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌  یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى ، راهێنه‌رى نوێى یانه‌که‌ى ئاشکرا کردو بڕیارە لەمەوبەدوا پرۆڤە وەرزشییەکانی لەگەڵ ئەم ڕاھێنەرە تازەیە بەردەوام کات. .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێکى یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ ، «رۆناڵد کۆیمان»ى هۆڵه‌ندى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌س بەرشەلۆنە واژۆ کردووه‌و تاوه‌کو هاوینى ساڵى٢٠٢٢ده‌بێته‌ راهێنه‌رى ئەم یانە ناودارە.

«کۆیمان» له‌ به‌رشه‌لۆنە جێگای «کێکى ستیان» ده‌گرێته‌وه‌ که‌ شه‌وى رابردوو به‌هۆى خراپى ئه‌نجامی کارەکانى له‌ پۆسته‌که‌ى دوورخرایه‌وه‌.

سەرپەیڤ