یانەی هەولێر هەڕەشەیهکی گهورهی لهسهرهو ڕهنگه به توندی سزا بدرێت
ئاب 22, 2020 16:34 Asia/Tehran
کۆمەلێک یاریزان و راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر سکالایان لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکردووە.
بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی پێشوویان کۆمەلێک یاریزان و راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر لای یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا سکالایان لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکردووەو داوای وەرگرتنەوەی مافەکانیان دەکەن.
دوای بەرزرکردنەوەی ١١ سکالای ئەو راهێنەر و یاریزانانە کەلە رێگای پارێزەرێکی میسرییەوە ئەنجامی گرتووە، یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیاش بە فەرمی یانەی هەولێری لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر تاوەکو 30/9 مافەکانی ئەو راهێنەر و یاریزانانە نەداتەوە دادەبەزێندرێت بۆ خولی یانە پلە دووەکانی عێراق.
قەرزەکانی یانەی هەولێر (٢ ملیا) دۆلاری زیاترەو زۆربەشی دەگەرێتەوە بۆ وەرزی 2013-2014 کە بەهۆی هاتنی داعش خولی نایابی عێراق تەواو نەکراو هەڵوەشێنرایەوە.