«بەرشەلۆنە» ھەر لە ئێستاوە جێگاکەی مێسی پر دەکاتەوە
بەرپرسانی یانەی «بەرشەلۆنە»ی ئیسپانیا ھەرلە ئێستاوە جێگرەوەی مێسی ئەستێرەی یانەکەیان دیاری کردوە، بۆ ئەوەی لە کاتی رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەست بەجێ کار بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بکەن.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، بەرپرسانی یانەی «بەرشەلۆنە»ی وڵاتەکەیان ھەر لە ئێستاوە یاریزانێکیان بۆ پڕکردنەوەی جێگای «لیۆنێل مێسی» ئەستێرەی یانەکەیان دیاری کردوە، بۆ ئەوەی لە کاتی رۆیشتنی ناوبراو توشی کێشە نەبن و ئەو یاریزانە تازەیە دەست بەجێ بگوازنەو بۆ یانەکەیان.
لەم پەیوەندییەدا رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردوە، کە بەرپرسانی یانەی «بەرشەلۆنە» دەیانەوێت پێش ئەوەی «مێسی» لە یانەکەیان بڕوات، هێرشبەرێک بۆ جێگەی ئەو یاریزانە دیاریی بکەن.
وەک ئەم رۆژنامەیە باسی کردووە «سادیۆ مانێ»ی یاریزانی «لێڤەرپوڵ»ی ئینگلیزی بەهێزترین بژاردەیە بۆ گرتنەوەی جێگای مێسی.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکە بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخانکردوە، ئەمەش لە پێناو ئەوەی هەرکات مێسی لە یانەکەیان ڕۆشت، بەرشەلۆنە توشی ئاستەنگ نەبێت و دەست بەجێ هێرشبەرێک بۆ یانەکە بگوازنەوە.
«سادیۆ مانێ» یەکێکە لە گۆڵکارەکانی پریمەرلیگ و پێشتر لە یانەی «ساوسهامبتۆن» لە ژێر سەرپەرشتیی «ڕۆناڵد کومان»دا یاریی کردوە و لە نوێترین هەواڵیشدا «تۆ تۆ مێرکاتۆ» ئاشکرایکردوە کە ئەو هێرشبەرە سەنیگالیە ڕەتیکردۆتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ «لێڤەرپوڵ» نوێ بکاتەوە.